بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «ڕێتنۆ ئێڵ پی مەرسۆدی» وەزیری دەرەوەی ئەندۆنێزیا ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا بۆ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، هیواداریی دەربڕی کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکاندا پتەوتر بێتەوە.
ژەنەڕاڵ «ڕیچارد ڕاکوتۆنیرینا» وەزیری دەرەوەی ماداگاسکاریش پیرۆزبایی هاتنی ٤٤هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.
جەماوەری ئێرانی ئیسلامی ھەموو ساڵێک بە ئامادە بوونی ملوێنی لە ڕێپێوانێکی بەبڵاوو شکۆمەنددا لەگەڵ ئارمانجەکانی شۆرشی ئیسلامی و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دا پەیمان تازە دەکەنەوە.
342/